
لیواکە لە سنوری مەندەلی و سەعدیە و خانەقین جێگیر کراو…
باسک نێت – خانەقین
لیوایەکی حەشدی شەعبی بۆ کوردانی فەیلی پارێزگای دیالە و واست دروستکراوە. سەرجەم ئەندامانی لیواکە کوردی فەیلی بەغداو مەندەلی و خانەقین و سەعدییە و جەلەولاو زرباتیەن.
لیواکە بەناوی لیوای حەشدی کوردانی فەیلی دروستکراوە و پێشتر چەند فەوج و یەکەیەک بوون لە لەلیواکانی تری حەشد کراونەتەوە و دوو فەوجی نوێیان لە گەنجانی کوردی فەیلی بۆ دامەزرێنراوە.
بارەگای لیواکە لە نزیک شارۆچکەی سەعدیەی قەزای خانەقینە و هێزەکانی لیواکە لە مەندەلیەوە تا سەعدیەو خانەقین بڵاو بوونەتەوە.
ماڵپەڕی باسک نێت ئەوەی زانیوە لیواکە بەناوی لیوای ۱۱۰ی کوردانی فەیلی ناو دەبرێت و لەسەر داوای موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دروست کراوەو کەسێکی نزیکی ناوبراو بەناوی مەجید موسەوی مەندەلاوی فەرماندەی لیواکەیەو لەماوەی ڕابردوو سەدان گەنجی کوردی فەیلی لەڕێگای موحسین مەندەلاویەوە بۆ ئەو لیوایە دامەزراون.