
هەرێم ڕیکۆردی ستاندەری شکاند لەماوەی نۆ مانگدا32 هەزار خانەنشنین زیادیان كردووە
باسک نێت
ژمارەی خانەنشینانی هەرێم لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو برتی بووە لە 245 هەزار و 105 خانەنشنین، بەڵام بەگوێرەی ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە ژمارەی خانەنشینان زیادیكردووە بۆ 277 هەزار و 541 خانەنشین هاوكات بڕی مووچەكانیشیان زیادیكردووە.
كۆی مووچەی خانەنشینان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە لە بڕی 119 ملیار دینارەوە بۆ زیاد لە 122 ملیار دینار زیادیكردووە.
لەكاتیكدا ساڵانە بەگوێرەی ستانداردەكان دەبێت لە نێوان پێنج تا 10 هەزار فەرمانبەر خانەنشین ببن، بەڵام لەماوەی نۆ مانگدا ژمارەی خانەنشینان 32هەزار و 436 خانەنشین زیادیكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بوبڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دەبێت مووچەی خانەنشیانی هەرێم هاوتای مووچەی خانەنشینانی عێراق بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی لەوبارەوە نەنراوە و تەنانەت تائێستاش چارەنوسی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران بە نادیاری ماوەتەوە.
باسک نێت