كوردستانهەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری ئەدات

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری ئەدات

باسک نێت

تائێستا وردبینی لە ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەواو نەبووەو ئەنجومەنی كۆمسیارانیش ناوەكانیان پەسەندنەكردووە، بەو پێیەش هیچ كاندیدێك بەر لەوەی ژمارەی ریزبەندیی لە لیستەكەی پێبدرێت، بۆی نییە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بكات.

ئەگەر سكاڵا لەسەر هەر لیست و كاندیددێكیش بكرێت كە بانگەشەی پێشوەختەی دەستپێكردووە، رێكاری یاسایی لەدژیان دەگرینەبەر.

لەدوای پەسەندكردنی ناوی كاندیدان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەفەرمی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگەیەنین.

بڕیارە رۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close