كەش و هەواكوردستانهەواڵ
پلەكانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت
به‌رپرسێكی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووەوە، پله‌كانی گه‌رما لە هەرێمی کوردستان و عێراق نزمببنه‌وه .
مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌مه‌ی روویدا و رووده‌دات له حاڵه‌ته‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانی .
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مڕۆ له سودان، تونس، جه‌زائیر، مه‌غریب بارانێكی به‌خوڕ باریوە، هاوكات له ئۆردن، فه‌ڵه‌ستین، لوبنان و سوریا پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌رزده‌بنه‌وه كه چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه رووینه‌داوه .
مه‌حمود عه‌بدولله‌تیف راشیگەیاند، ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتا هه‌فته‌ی گه‌رمای هاوینه‌یە له‌عێراق و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما زۆر نزمده‌بنه‌وه .
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە