جیهانعێراقهەواڵ

قائانی سێ مەرج بۆ حکومەتی نوێی عێراق دادەنێت و هۆشداریدەداتە گروپە چەکدارەکان

قائانی سێ مەرج بۆ حکومەتی نوێی عێراق دادەنێت و هۆشداریدەداتە گروپە چەکدارەکان

باسک نێت

کەناڵی (الحرە) لەدوو سەرچاوەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاویکردەوە: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، سێ مەرج و هێڵی سەرەکیی سەبارەت بەحکومەتی داهاتووی عێراق داناوە.

قائانی دەڵێت: نابێت هیچ جۆرە سازشێک لەسەر ئەم سێ پرسە بکرێت:

پرسی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان.

دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەری دەستەی حـ.ـەشـ.ـدی شەعبی.

ڕێگریکردن لەحکومەتەکەی زەیدی (لەئەگەری پێکهێنانی) بۆ ئەنجامدانی هەر هەڵمەتێکی سەربازی یا ئەمنی دژی ئەو گرووپانە.

قائانی ئەم دۆسیانەی وەک هێڵی سوور بۆ میحوەری بەرگری ناوزەندکردووە.

پەیامی ڕاستەوخۆش دراوە بەو گرووپە چەکدارانەی بەشدارن لەپرۆسەی سیاسی کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بچنە ژێر باری داواکارییەکانی ئەمریکا، بەتایبەت ئەو داواکاریانەی پەیوەستن بە کورتکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت یا کەمکردنەوەی هەژموونی گرووپەکان لەنێو دامەزراوە ئەمنییەکاندا.

دەشڵێت: پێویستە حکومەتی داهاتوو هاوسەنگی لەپەیوەندییەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن بپارێزێت، بەڵام بەمەرجێک لەهیچ هەوڵێکی سیاسی کە وەک لایەنگریی تەواو بۆ ئەمریکا لێکبدرێتەوە تێوەنەگلێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close