جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئێران هێشتا خاوەنی نزیکەی لەسەدا 70 ی کۆگاکانی موشەک و سەكۆی هەڵدانی جوڵاوە

رۆژنامەیەكی ئەمریكی:
ئێران هێشتا خاوەنی نزیکەی لەسەدا 70 ی کۆگاکانی موشەک و سەكۆی هەڵدانی جوڵاوە

باسک نێت
رۆژنامەی “نیویۆرك تایمز” دەڵێت، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران بەشێکی بەرچاو لە توانا سەربازییەکانی خۆی پاراستووە، سەرەڕای بانگەشەكانی ئیدارەی ترەمپ کە دەڵێت لەناوبراون.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرپرسان پێیان وایە، ئێران دەستی بە زۆربەی پێگە موشەکی و دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی گەیشتووەتەوە، کە لە کۆی 33 پێگە بەدرێژایی گەرووی هورمز 30 پێگە لەخۆدەگرێت، هەروەها مەزەندە دەکرێت کە ئێران هێشتا خاوەنی نزیکەی لەسەدا 70 ی کۆگاکانی موشەک و سەكۆی هەڵدانی جوڵاوە.

ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان راشیانگەیاندووە، ئێران خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا خۆی رێكخستووتەوەو تا ئێستاش توانای هەڕەشەکردنی لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و جوڵە نەوتییەکانی گەرووی هورمزەوە هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close