جیهانهەواڵ

تورکیا : ئیسرائیل یەکپارچەیی خاک و سەروەری دەوڵەتێک بە ناوی سوریا پێشێلدەكات و داگیری دەکات

هاكان فیدان:
نابێت وا تەماشای هەڵسوكەوتی ئیسرائیل بكرێت لە سوریا كە مەترسی ئەمنین بۆ سەر توركیا
باسک نێت
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، دەمەوێت زۆر بە ڕوونی ئەوە بڵێم هەڵسوكەوتی ئیسرائیل نابێت تەنها وا تەماشا بكرێن كە مەترسی ئەمنین بۆ سەر توركیا، بەڵكو یەکپارچەیی خاک و سەروەری دەوڵەتێک بە ناوی سوریا پێشێلدەكات و داگیری دەکات.

هاوكان فیدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی” Al Jazeera English” وتی، ئەمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سوریا، هەروەک چۆن مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی لوبنان و کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززە دروست دەکەن.

بۆیە پێم وایە هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وڵاتانی ناوچەکە، وڵاتانی ئەورووپایی و لەڕاستیدا هەموو ئەوانەی پەیوەستن بە جیهانەوە، پێویستە یەکبگرن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم سیاسەتە.

وتیشی، سوریا پێشتر شانۆی شەڕی ناوخۆ و لانكەی تیرۆر و سەرچاوەی هەڕەشە بوو بۆ سەر هەموو وڵاتانی دراوسێ، ئێستاش هەموو ئەوانە کۆتایی هات، سوریا وڵاتێکی سەقامگیرە و هیچ مەترسییەک بۆ سەر کەس دروست ناکات و هەموو ئاوارەکان دەگەڕێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close