
ئەمریکا لەگەڵ تێكەڵكردنی حەشدی شەعبیە لەناو دەزگا ئەمنیەكانی عێراق
باسک نێت
رۆژنامەی “العالم الجدید” لەزاری سەرچاوە نزیكەكانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە راگەیاندووە: مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ سودانی، جەختی لە پەیام و هەڵوێستی ئەمریکا كردووەتەوە لەبارەی گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران.
روبیۆ داوای لە سودانی كردووە پەلەبكات لە یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسییە، بەتایبەتی سەبارەت بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە: روبیۆ جەختی لە یەکخستنی هێزەكانی حەشدی شەعبی كردووەتەوە لە ناو هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت، کە ژێر فەرمانی سەرۆكایەتی وەزیرانن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




