
گردبوونەوە دەستیپێکرد و شەقامێکى سەرەکى سلێمانى داخرا
باسک نێت – سلێمانی
بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دژی گواستنەوەی شوێنەكەیان گردبوونەوە و شەقامى سەرەکى سلێمانى عەربەتیان داخست.
سەرچاوەیەک پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ جارى دووەم بەشێك لە كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دژی گواستنەوەی شوێنەكەیان گردبوونەوەو شەقامى سەرەکى سلێمانى عەربەتیان داخستوە و قەرەباڵغیەکى زۆریان دروستکردووە، کاسبکاران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەكەن.
جێگەی باسە، لەشاری سلێمانی شوێنێكی نوێ بۆ مەیدانی ئاژەڵان دیاری كراوە، بەڵام كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵان چۆڵكردنی شوێنەكەیان ڕەتدەكەنەوە و دەڵێن کۆمپانیایەک بەزۆر شوێنى کاسبکاران دادەخات بێ ئەوەى هیچ قەرەبوویەکیان بکاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە