جیهانهەواڵ

بەپەلە.. ئێران هەڕەشەی وەڵامی هێرشی ئیسرائیل دەکات

سەرۆک ئەرکانی گشتی ئێران ڕایگەیاند، “ئێمە مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بدەینەوە”.

باسک نێت

محمد باقری، سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “هێرشی ڕژێمی زایۆنی به ئامانجی سیستەمی ڕاداری سنووری له پارێزگاکانی ئیلام و خوزستان و دەوروبەری تاران، زیانی به بەشێک له ڕادارەکان گەیاند”.

ئاشکراشیکرد: “ئێمە مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بدەینەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی ئێرانی کردە ئامانج، لای خۆشیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکە وەک وەڵامدەرەوەیەک بووە بۆ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close