جیهانهەواڵ

چین قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگرێت

حکومەتی چین قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی هوبێ هەڵدەگرێت و جارێکی دیکە هەوڵی ئاساییکردنەوەی ژیان بە شێوەیەکی تەواوەتی دەدات.

حکومەتی چین بڵاویکردەوە، لە 25ـی ئەم مانگەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان، هەروەها لە شاری ووهان، لە 8ـی مانگی چوار  قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات، چین کە خۆی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە بوو، توانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات و هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە ئێستا لەناوخۆی چین تۆمار ناکرێت.

لە چین، سێ هەزار و 722 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون و زیاد لە 81 هەزار حاڵەتیش هەیە، بەڵام بەهۆی تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی نوێ لەناوخۆی چین، زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا داخراوون و ئەو کەسانەشی لە دەرەوەی وڵات دێنەوە، دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close