جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ژیانی د. سەلمان ئەلعۆدە لەژێر مەترسیدایە

ژیانی د. سەلمان ئەلعۆدە لەژێر مەترسیدایە

باسک نێت

د. سەلمان بن فەهد ئەلعۆدە، نوسەر و بیرمەندی ئیسلامیی و مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە بانگخوازە دیارەکانی سعودیەیە .

ئەلعۆدە یەکێکە لەو سەدان زانا و بانگخوازانەی کە بەهۆی ناڕەزایەتییان لە سیاسەتی بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعودییە ماوەی چەندین ساڵە لە زینداندایە .

ساڵی ١٩٩١ د. سەلمان بن فەهد ئەلعۆدە و ژمارەیەک زانا و بانگگخوازی بەناوبانگی سعودییە لە یاداشتێکدا داوایان لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان کرد، لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلامیدا دەست بە چاکسازیی بکەن و کۆتایی بە ستەمکاریی و سەرکوتکردن و گەندەڵی بهێنن .

بەهۆی وتار و وانە و نوسینەکانی دژی دەسەڵاتی سیاسیی سعودییە، چەند جارێک دەستگیرکراوە.

دواجار ساڵی ٢٠١٧ و بەهۆی توێتێک لە هەژماری خۆی کە داوای لە دەسەڵاتدارانی سعودیە کردبوو لە خوا بترسن و لەگەڵ خەڵک باش بن، دەستگیردەکرێت .

ئێستا بەشێک لە چالاکوانانی سعودیە لە تۆڕی ئێکس و فەسبوک دەڵێن، د. سەلمان بن فەهد ئەلعۆدە لە زیندان دۆخی خراپە و چەندین ساڵە لە زیندانی تاکە کەسیدایە و لەژێر ئەشکەنجەشدا خەریکە چاوەکانی لەدەستدەدات و مەترسیش لەسەر ژیانی هەیە و ئەگەری زۆرە هەر لەژێر ئەشکەنجەدا بکوژرێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close