
ئەمریکا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر یەمەن
باسک نێت
میدیای حووسییەکان
ئەمەریکا 30 هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگاکانی سەعدە، عەمران، حودەیدە، بەیزا، زەمار.
لە پارێزگای سەعدە 13 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ئیدارەی سالم لەگەڵ کیتاف و بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، هاوکات هێرشەکانی ئەمەریکا شارە دێی حەرف سوفیان لە عەمران بۆمباران کردووە.
لە پارێزگای حودەیدە، زیاتر لە 15 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر دوورگەی کامەران و لە بەیزا شارۆچکەی زەهرای بۆمباران کردووە، هاوکات هێرشەکان شارەدێی مەفیعە عەنس و پارێزگای زماریشی گرتەوە و تاکوو ئێستا زیانەکانیش نەزانراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




