
باسک نێت، هەولێر
پۆلیسی هولێر رایدەگەیەنێت: دوو کەسیان لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەسێک کە گوایە نەخۆشی کۆنای هەیە دەستگیر کردووە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە باسک نێت- راگەیاند: دوای ئەوەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە، كە گوایە كەسێك بە ھۆی پەتای (كۆرۆنا) لە ناو كۆڵانێك كەتووە و كەس ناچێ بەلایەوە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوە لە پۆلیسی ھەولێر بەدواداچوونی وردی كرد.
وتیشی: “دەركەوت كەوا ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوتوو، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووە و لەو كاتەدا لەوێ بووراوەتەوە و پەیوەندی بە (كۆرۆنا)ـوە نەبووە.
روونیشی کردۆتەوە: ئەو دوو كەسەش كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردۆتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی و دراونەتە دادگا
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە