
سبەی یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات
باسک نێت
دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت. دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٦/٨
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە