كوردستانهەواڵ

کارەبای نیشتمانی دەبێتە 24 کاتژمێر

ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك رایدەگەیەنێت  سیسته‌می “پریپه‌یمێنت”بەشێکە لە بەشەکانی پێوەری زیرەك و هەمان تایبەتمەندی پێوەری زیرەكی هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات بەپێی سیستمەکە کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەك له ‌باره‌ی سیستمی “پریپه‌یمێنت” بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە “سیستمەکە بەشێكە لە بەشەكانی پێوەری زیرەك و هەمان تایبەتمەندی پێوەری زیرەكی هەیە و لە لایەن وەزارەتی كارەباوه‌ پەسندكراوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە “سەرەتا وەك تێست لە بازاڕی لەنگە دەستیپێكرد کە هەزار و 500 هاوبەش هه‌بوون، پلانەكە بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، تا بزانرێت لایەنە باش و خراپەكانی سیستمەکە چین، ئێستا لە مانگی پێنجەمین و بۆمان دەركەوتووە کە وزەی ونبوو بە چوار بۆ پێنج هێندە كەم بووەته‌وە، واتە پێشتر 8% بوو، به‌ڵام ئێستا بووەته‌ 2%، ئه‌مه‌ش ژمارەیەكی پێوانەییە، لەهەمان كاتدا توانیمان کارەبایەکى 24 کاتژمێرى بۆ بازاڕەکە و بە ڤۆلتیەیه‌كی جێگیر دابین بكەین. هەر لەبەر ئەم ئەنجامە باشە، ئێستا لە شاری دهۆک لە ئەڤرۆ ستی و بازاڕی دهۆك دەستمان بە دانانى هەمان سیستم كردووە”.

باسی لەوەشکرد “ئێمە ئیتر لە بەشی تێست و تاقیکردنەوە هاتووینەتە دەرەوە و پرۆژەكە ئامادەیە و پێشكەشی وەزارەتی كارەبا كراوە تا ئه‌وانیش دیراسه‌ی بكه‌ن و دواتر بڕیاری لەسەر بده‌ن”.

له‌باره‌ی نرخى ئەو کارتەى کە بۆ کڕینى کارەبا دیارى کراوە لە سیستمەکە،‌ عەلی ئیسماعیل وتی “لە سیستەمی وەزارەتی كارەبادا نرخ دیاریكراوە لەسەر پۆلی (بازرگانی، ماڵان و پیشەسازی). نرخى کارەبا هەمان نرخی جارانە، بەڵام شێوازی پارەدانەكەی گۆڕاوە، پێشتر له‌ كۆتایی مانگ پاره‌كه‌ دەدرا، به‌ڵام ئێستا لە سەرەتای مانگ پاره‌ دەدرێت و هەمان نرخ و هەمان ژمارەیە بۆ هەموو پۆلەكان، بەڵام بە كارەبایەكی 24 كاتژمێری”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close