جیهانهەواڵ

ئەمریکا ڕێگری لەو موشەکانە دەکات کە بەرەو ئیسرائیل ئاڕاستە دەکرێن

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ڕێگری لە هەموو جۆرە مووشەکێک دەکەن کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامیی هاوکاریی نێوان هەردوولا.

باسک نێت

بەرپرسێکی ئەمەریکا بە CNN ـی ڕاگەیاند، جەنەڕاڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە ئیسرائیل بووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

هێرزی هالێڤی، سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ کورێلا کۆبووە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.

لەلایەکی دیکەوە ئەگەری ئەوە هەیە، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بتوانن ڕێگریی لە مووشەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن، کە باکوری ئیسرائیل دەکەنە ئامانج، ئەمەش بەپێی ئەو شوێنەی کە لێیەوە هەڵدەدرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close