كوردستانهەواڵ

پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی کرد لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، باس لە پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی ھەماھەنگیی و یەکدەنگی کراوە لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.

راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ھەر ھەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لە رابردوودا، هەمان هەڵوێستی هەبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close