جیهانهەواڵ

یەکەم هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری تۆپبارانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچەکانی دانیشتوانی مەدەنی دەکەن و داوای دەستبەجێ راگرتنی تۆپبارانەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکەن.

ستێفان دوژاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە نیگەرانییەوە چاودێری  تۆپبارانەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات، بەتایبەت تۆپبارانکردنی ناوچەکانی دانیشتوان کە هاوڵاتی مەدەنی تێدا نیشتەجێن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەتەوە یەکگرتوەکان داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات دەستبەجێ کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن و تۆپبارانەکانیش رابگیرێن.

لای خۆیەوە رێکخراوی منداڵپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (یونسێف) رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر خوێندنگەیەک لەکۆیە دەکات و داوا لە هەمو لایەک دەکات رێز لە جاڕنامەی پارێزگاریکردن لە خوێندنگاکان بگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close