عێراقهەواڵ

بەپەلە..سودانی هاتە دەنگ و هەڕەشە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراقی راسپاردووە کە تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەستگیربکەن و رادەستی یاسایان بکەن.

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێرشکردنە سەر نێردەی وڵاتانی دەرەوە هیچ پاساوێکی نییە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەمرۆی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەن.

ئەوەشی خستە رو، بکەرانی ئەو هێرشە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش ی عێراق و رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە. دەشڵێت، ئەو گروپە چەکدارانە نوێنەرایەتی حکومەت و گەلی عێراق ناکەن و یاریکردن بە ناوبانگی و ئاسایشێ عێراقەوە قبوڵنەکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، بە موشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نوسینگەی وتەبێژی باڵیۆزخانەکە لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە هێرشەکە کاتژمێر ٤ـی سەرلەبەیانی بە دوو مووشەک ئەنجامدراوە و داواش لە حکومەتی عێراق دەکەن سەرجەم رێکارە پێویستەکان بگرێتە بەر بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان لە وڵاتەکەیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close