ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ
بەپەلە… بزووتنەوەی ئیسلامی، پلانی حزبە ساختەکارەکانی لە ۲۰ی ئۆکتۆبەر ئاشکرا کرد

بەپەلە…
بەیاننامەی دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی جەنگە تەکنەلۆژیەکەی 20 ی ئۆکتۆبەر .
بزووتنەوەی ئیسلامی لەماوەی جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 20 ی ئۆکتۆبەر، وەک یەکەم لایەن کە بەهەموو جۆرێک پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی خستە ژێر پرسیاری جدی و بەتەواوی دەرئەنجامەکانی ڕەت کردەوە، لەو میانەدا بزووتنەوەی ئیسلامی بەفەڕمی ڕایگەیاندووە ، ئەوەی لە 20 ی ئۆکتۆبەر ڕوویدا هێرشێکی ڕێکخراوی تەکنەلۆجیای سەردەم بوو بۆ سەر هەندێک هێز و پارتی دژبەر بە بەرژەوەندیە مۆنۆپۆڵکراوەکانی دەسەڵات ، و لەو نێوەندەشدا بزووتنەوەی ئیسلامی وەک پارتێکی خاوەن مێژووی پڕ لە خەباتی ڕزگاریخوازی کوردی و ئیسلامی و سیاسی و مەدەنی کرایە ئامانج ، وە بەدەر لە هەر مەبادیئێکی ئەخلاقی و سیاسی دەستی خیانەتیان بۆ دەنگە ڕەسەنەکانی ئیسلامخوازان برد، کە ئەنجامی ڕاگەیندراوی دەنگەکانی کۆمسیۆن بەتەواوی دوور بوو لە حەجم و قورسایی و قۆناغی زێڕینی ئێستای بزووتنەوەکە.
بزووتنەوەی ئیسلامی لە دەستپێشخەرییەکی تازەدا ، سەرجەم ئەو لایەنەنانە بانگهێشت دەکات بۆ دروست کردنی سەکۆیەکی هاوبەش ، کە تیایدا بەیەک دەنگ و بەیەک پڕۆژەی بەهێز و کاریگەر قەڵغانێکی سیاسی و جەماوەری دروست بکەن لەهەمبەر ئەو هەژموونە ساختەیەی کە لەم هەڵبژاردنەدا فەرزکرا بەسەر دەنگی ڕەسەن و ڕاستەقینەی هاوڵاتیاندا . بۆ ئەو مەبەستەش، بزووتنەوەی ئیسلامی لە یەکەم هەنگاودا ، پێشنیاز دەکات کە سندوقی زیرەکی هەبژاردن شێوەیەک هەڵبوەشێتەوە ، کە میکانیزمێکی سەرەکی ساختەکاریەکانە ، وە پێشنیاز دەکەین ، کە کار بەو سندوقانە بکرێت کە نائەلیکترۆنین و دەنگدەر ڕاستەوخۆ بەدەستی خۆی پەڕاوی دەنگدانەکە دەخاتە ناویەوە ، لەهەمان کاتتدا سەرجەم ڕێکار و میکانیزمەکانی تری ئەم هەڵبژاردنە کاری پێ بکرێت ، بەم شێوەیە دەتوانین گومان بە هەڵبژاردنێکی دروست ببەین.
لە کۆتاییدا بزووتنەوەی ئیسلامی ڕای دەگەیەنێت هەر پارتێکی سیاسی، ئەو ڕوداوەی کە لە 20 ی ئۆکتۆبەردا ڕوویدا بەهەند وەرنەگرێت و ڤیتۆی بەشداری سیاسی و پەرلەمانی نەکات ، ئەوا مانای ڕازی بوون و ئیعتیبار بەخشینەوەیە بەو سیستمە سیاسییە کارتۆنی و ساختەیە.