عێراقهەواڵ

لەڕێی سیستمی زیرەکەوە کارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت

عێراق کارەبا لەرێی سیستمی زیرەکەوە دەکات بەپارە

باسک نێت
لە وەزارەتی کارەبای عێراق واژو لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا بۆ سستمی زیرەک کرا.

پرۆژەکەش سەرەتا لە کەرکوک و دیالەو ئەنبارو واست جێبەجێ دەکرێت.

وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت پرۆژەکە زۆر گرنگەو گۆڕانکاریەکی جۆرییە لە سستمی کارەبای عێراق و وەزارەتەکەیان چارەسەری رێشەیی داناوە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کارەبا لەعێراق.

لەڕێی سیستمی زیرەکەوە کارەبای 24 سەعاتی بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت بەپێی ئەو نرخەکەی که کۆمپانیای جێبەجێکار دایدەنێت و بەوەش پێویستیان بەمولیدەی ئەهلی نابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close