
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی 10ی 2024، له ناوچه‌ی گه‌رمه له پارێزگای ئه‌نبار، به‌دیاریكراوی له‌نێو كارگه‌یه‌كی چه‌و و لمدا تانكه‌رێك ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بوونه قوربانی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مێدیاكانی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌و تانكه‌ره ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە