عێراقكوردستانهەواڵ

سودانی بڕیاریدا فەرمانبەران پاداشت بکرێن ، لەهەرێمش فەرمانبەران سزا دەدرێن

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە خەرجکردنی کرێی کاتی زیادە فەرمانبەر بەگوێرەی پلەکان و رۆژەکانی دەوام کردنیان.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر فەرمانبەرێک کاتی زیادی هەبێت، گەر پلە یەک بۆ پلە چوار بێت بۆ هەر کاتژمێرێک بڕی پێنج هەزار دیناری بۆ خەرجبکرێت، ئەگەر لە پلە پێنج بۆ خوارتر بێت ئەوە بڕی چوار هەزار دیناری بۆ خەرجبکرێت.

باسی لەوەش کرد، هەر بە گوێرەی بڕیارەکە ئەگەر هاتوو فەرمانبەرێک لە رۆژانی پشوو یاخود پشووی فەرمی بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەیی هاوڵاتیان لە کارەکەی بەردەوامبێت ئەوە بۆ هەر کاتژمێرێک بڕی شەش هەزار دیناری وەک پاداشت بۆ خەرجبکرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close