ئابووریڕاپۆرتعێراقهەواڵ

داهاتی 9 مانگی عێراق 114 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

داهاتی 9 مانگی عێراق 114 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە

باسک نێت
وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، لە 9 مانگی ئەمساڵدا داهاتی عێراق 114 تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.

داتاكانی وەزارەتی دارایی، داهاتی وڵاتەكەی بۆ مانگەكانی (كانونی دووەم، شوبات، ئادار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب و ئەیلول) ئاشكراكرد كە 114 تریلیون و 349 ملیار و 735 ملیۆن و 335 هەزارو 311 دینار .

لەو ئامارە، داهاتی نەوت 101 تریلیون و 944 ملیارو 446 ملیۆن و 923 هەزار دینار بوە كە لەسەدا 89ی كۆی بوودجە دەكات، داهاتی نانەوتیش 12 تریلیون و 405 ملیارو 292 ملیۆن و 412 هەزار دینار كە لەسەدا 11 دەكات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close