ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هاتوە و بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (95) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە  پێنج دۆلاری لێبوەتەوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (89) دۆلارە.

بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close