پارێزگاری هەڵەبجە:
سەرژمێری لە هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ ئەنجامبدرێت
باسک نێت – هەڵەبجە
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ و پلاندانان کردووە، داوا دەکات لە ئەنجامدانی سەرژمێریدا هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە تا ئێستا دەستەی ئاماری حکومەتی فیدراڵ وەک قەزایەک هەڵسوکەوتی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە کردووە، لە نوسراوەکەدا باس لەوە دەکات ئەگەر لەبەر کەمی کات نەتوانرا ئەم داوایە جێبەجێبکرێت کاربکەن بۆ ئەوەی وەک بازنەیەکی سەربەخۆ پرۆسەی سەرژمێری لە هەڵەبجە ئەنجام بدرێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە