وەزیرێکی پێشوو سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
دەستەی دەستپاکیی عێراق:باسک نێت
دادگای تاوانەکانی رەسافە لە بەغداد، کە تایبەتمەندە بە کەیسەکانی دەستپاکی، بڕیارێکی بە غیابی دەرکرد لە دژی سزادراوی هەڵاتوو وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق، کازم فنجان حسێن، و سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە بەهۆی پێشێلکردنی دەسەڵات و ئەرکەکەی.
سزاکە بەهۆی سەرپێچیکردنە لە گرێبەستەکانی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە بۆ فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی کە لە وێستگە بیانییەکان ئەنجامدراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە