ئابووریجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

باسک نێت
سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێرو گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، باڵیۆزی توركیا لە بەغداد لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئەنیل بورا ئەنان باڵیۆزی توركیا لە بەغداد سەردانی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی كرد.

سەردانەكە لەكاتێكدایە، بەمدواییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەرێگەی بۆری عێراق- توركیاوە بۆ بەندەری “جەیهان”.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هاتە هەولێر، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی هەرێم پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە.
حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی هەرێم بڕی 16 دۆلار خەرج بكات، تا ئەوكاتەی لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە نرخی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەر كێڵگەیەكی هەرێم دیاری دەكرێت.

لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس، حكومەتی توركیای خەتاباركرد لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بە بۆری عێراق بەبێ رەزامەندی حكومەتی بەغداد، لەسەر ئەم كەیسە دادگای پاریس بڕی نزیكەی (ملیارێك و 500 ملیۆن) دۆلار غەرامەی بەسەر توركیادا سەپاند، ئەمە دەسەڵاتدارانی ئەنكەرەی ناچاركرد رۆژی 25ی ئازاری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێم رابگرن، لەوكاتەوە تائێستا هەناردە راوەستاوەو هەر جۆرە رێككەوتنێكی نێوان هەولێرو بەغداد لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەبێت رەزامەندی ئەنكەرەشی لەسەر بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close