تەندروستیكوردستانهەواڵ

سلێمانی .. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گیرا

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرت، به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.

كامه‌ران عزه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەى بەوەکردووە،  له‌ ئه‌نجامی سەردان و پشکنینى لیژنە هاوبەشەکان بۆ بازاڕ و دوکان و شوێنەگشتییەکان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی دەست بەسەر هه‌شت ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گیرا، کە به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌ربڕدرابوون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌ هاوڵاتیانی بفرۆشن.

وتیشى، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close