جیهانهەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ئەگەری ھەیە كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەری ھەیە كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.

حەسەن روحانی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ لیژنەی ئابووری حكوومەتی ئێران رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێك دەدەن، قوربانیانی كۆرۆنا لە ئێران كه‌مبێته‌وه‌و داواشی لە خەڵك كرد، پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی حكوومەت بن.

ده‌رباره‌ی بەردەوامی پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن و كەرەنتینەی گشتیی لە ئێران ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ رێكارە نوێكانی حكوومەت دەدەن.

تا ئێستا لە ئێران بەھۆی كۆرۆناوە 3 ھەزار و 36 كەس گیانیان لەدەستداوە و 47 ھەزار و 473 كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close