عێراقهەواڵ

حەلبوسی ئامادەیە پاشەكشێ‌ بكات بە مەرجێك موسەننا سامەڕائیش خۆی كاندید نەكات بۆ سەرۆكی پەرلەمان

حەلبوسی ئامادەیە پاشەكشێ‌ بكات بە مەرجێك موسەننا سامەڕائیش خۆی كاندید نەكات بۆ سەرۆكی پەرلەمان

باسک نێت
هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر ئاشكرایدەكات: محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم ئامادەیە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بێت ئەگەر موسەننا سامەڕائی رکابەری بەهەمان شێوە بکشێتەوە.

عەمار عەزاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سەروەری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی (UTV) وتى: لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانییەوە، رێککەوتن کراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان شایستەی پێکهاتەیەکەیان بێت نەك لایەنێكی دیاریكراو، ئەمەش خاڵێکە کە هەمووان لەسەری کۆکن.
هەروەها لەناو ئەنجومەندا رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە، پرسی خاڵ یان کێ زۆرترین کورسی پەرلەمانی هەیە نەكرێتە پێوەر، بە هێندەی ئەوەی بڕیارەكان بە سازان بێت و ئەوە كراوەتە بنەما.

عەزاوی وتیشی: لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیدا، حەلبوسی داوای لە سەمەرائی کردووە خۆی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید نەکات، لە بەرامبەردا ئەویش خۆی کاندید نەکات، لەبری ئەوان كەسێكی تر خۆی كاندید بكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close