
” بە پارەی كاش قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەكرێتەوە”
باسک نێت – چەمچەماڵ
عەتا محەمەد، سەرۆكی لیژنەی فریاگوزاری و گەشەپێدانی چەمچەماڵ:
سەرجەم زیانەكانی لافاوەكە تۆماركراون و نزیكەی 10 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژمارە بانكییەكانی هاوكاری بۆ چەمچەماڵ.
ئەو هاوكارییانەی كۆكراونەتەوە، زیاترن لە رێژەی زیانەكانی لافاو.
تیمەكانمان تەنها كەرەستە زیانلێكەوتووەكانی ناو ماڵ تۆمار دەكەن و بە پارەی كاش قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەكرێتەوە
ماڵ بە ماڵ كۆدی تایبەتیان بۆ كراوە و زیانەكانیان تۆماركراوە، ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیش لە پێشینەی قەرەبووەكان دەبن.
هەزار و 298 ماڵ لە چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




