كوردستانهەواڵ

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بارانبارینە ڕاگەیەندرا..

پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، باران بارین و تەمومژ بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەو شەپۆلەی چەند رۆژێکە بە بەهێزی هەرێمی گرتۆتەوە بەرەو لاوازی دەچێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمڕۆ بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و سبەی بەیانی تەم لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و ئیدارەی سۆران دروست دەبێت و لە شەودا جارێکی دیکە کەشەکە دەبێتەوە تەم.”

هەروەها وتیشی “شەپۆلی بارانبارین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیچ شەپۆلێکی بەهێزی وەکو سێ رۆژی رابردوو نەماوە “تاوەکو ١٩ـی مانگ ناوبەناو باران لە ناوچە جیاکان دەبارێت و ٢٠ـی مانگیش کەشەکە تەواو ئاسایی دەبێتەوە”.

پشێتر ئاراز جەبار لە بارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەمە ١٨ ی شوبات رایگەیاند، “لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە زۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی بەیانی و شەودا، لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زۆری شێ لەھەوادا و کرداری بەھەڵمبوون لەئەنجامی گەرمبوونەوەی ڕووی خاک ھەوای شێدار بەرزدەبێتەوە و لەناوچەی جیاجیادا کەڵەکە ھەوری بە بروسکە دروست ئەبێت و تاوە باران و تەرزە بەرێژەی جیاواز و دیاری نەکراو ئەبارێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close