عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە عێراق چی دەڵێت

🔹فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو هێرشە مووشەکییەی دوێنێ کرایە سەر هێزەکانمان لە عێراق هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە مووشەکێک ئاراستەی هێزەکانمان کرا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، ئەو مووشەکە هیچ زیانی گیانی نەبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، “شوێنی هەڵدانی مووشەکەکانمان دەستنیشانکرد و زانیارییەکانمان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق داوە”.

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە، کە بۆ هەڵدانی مووشەک بەکارهێنراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close