جیهانهەواڵ

ئەمڕۆ دەنگدەرانی بەریتانیا حكومەتێكی نوێ هەڵبدەبژێرن

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە بەریتانیا بەردەوامە
پارتی كرێكاران چاوەڕێی گەڕانەوە بۆ دەسەڵات و گەورەترین سەركەوتن دەكات لە مێژووی خۆیدا
باسک نێت

پارتی پارێزگاران روبەڕوی گەورەترین شكست دەبێتەوە
“دوای (14)ساڵ لە حوكمڕانی بەریتانیا”
ئەمڕۆ دەنگدەرانی بەریتانیا حكومەتێكی نوێ هەڵبدەبژێرن, دوای كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (7)بەیانیەوە, كە لەسەر ئاستێكی فراوان واپێشبیندەكرێت دوای (14)ساڵ, پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن بگەڕێنێتەوە بۆ دەسەڵات.
بەهۆی داكشانی ئابوری و نەمانی متمانە بە دامەزراوە حكومیەكان و تێكچونی تەونی كۆمەڵایەتی, دەنگدەر دابەشبووەكان بڕیاری خۆیان دەدەن لەبارەی پارتی پارێزگاران بە سەرۆكایەتی ریشی سوناك, كە لەساڵی (2010) حزبەكەی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی بەدەستەوەیە.

پارتی كرێكاران بە سەرۆكایەتی كیر ستارمەر, لە ماوەی چەند مانگی رابردووی راپرسیەكاندا, پێشكەوتنی گەورەو جێگری تۆماركردووە, بەڵام سەركردەكانی ئەو پارتە هۆشداریان داوە لە مسۆگەركردنی ئەنجامی سەركەوتنەكەیان, بەوەش لایەنگرەكانیان لەماڵەوە دانیشن و بەشداری هەڵبژاردن نەكەن.
لای خۆیەوە, سۆناك هەوڵیدا لایەنگرانی لەخۆی كۆبكاتەوەو رایگەیاند: تائێستا پێیوایە پارێزگارەكان دەتوانن بیبەنەوەو بەرگری لە هەنگاوە ئابوریەكانی كرد.

بەگوێرەی ئەو راپرسیاسنەی كۆمپانیای “سیرفیشین” ئەنجامیداوە, پارتی پارێزگاران لەكۆی (650) كورسی پەرلەمان نزیكەی (484) كورسی بەدەستدەهێنێت, ئەوەش زۆر لەو رێژەیەیە بەرزترە كە تۆنی بلێری سەرۆكی ئەو حزبە لە هەڵبژاردنی ساڵی (1997)بەدەستیهێنا, كە تیادا بۆ یەكەمجار پارتی كرێكاران لەمێژووی خۆیدا توانی (418) كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
پێشبینیەكان بۆ ئەوەدەچن, پارتی پارێزگاران نزیكەی (64) كورسی بەدەستبهێنێت, كە ئەوەش دەبێتە كەمترین كورسی لەمێژووی دامەزراندنی ئەو حزبەوە لە ساڵی (1834).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close