كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ شاندى دانووستاندکارى هەرێم جارێکى دیکە سەردانى بەغدا دەکاتەوە

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە ئیوارەى ئەمڕۆ شاندى دانووستانکارى هەرێم سەردانى بەغدا بکاتەوە و لە رۆژى چوارشەممەى داهاتووش دەست بە دانووستان و گفتوگۆ بکەنەوە.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند، بەپێى ئەو بەرنامەى حکومەتى عێراقى و شاندى دانووستانکارى هەرێم دیاریانکردووە بڕیارە رۆژى چوارشەمەى ئەم هەفتەیە جارێکى دیکە شاندەکەى هەرێم دەست بە گفتوگۆ و دانووستانەکانى لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا بکاتەوە.
وتیشى، ئامانجى سەردانەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەى كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغدا و هەولێر و گەیشتن بە رێککەوتنى کۆتایى لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا کۆدەبنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close