
لەوەرزی قەدەغەی راوی ماسی زیاتر لە 130 كەس دەستگیركراون
وەرزی راوە ماسی لەمڕۆوە دەستی پێکردەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند لەو ماوەی قەدەغەی راوەماسیدا 18 ماتۆڕسكیل و چوار ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە و زیاتر لە 130كەسیش دەستگیركراون.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئامارەكانی ماوەی قەدەغەی وەرزی راوە ماسی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی 15ئازار دەستی پێكردووە و لەمڕۆوە راوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 134 كەس بەهۆی سەرپێچیانەوە دەستگیر كراون، هاوكات هەر لەو ماوەیەدا چوار ئۆتۆمبێل و 18 ماتۆڕ سكیل دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئەوبەڕێوەبەرایەتیە روونیشی كردووەتەوە لەو ماوەیەدا 200 ماسی زیندویان دەستبەسەرداگرتووە و دواتر ئازادكراون و 600 ماسییش دەستیبەسەرداگیراوە و لەگەڵ چەندین كەرەستەی دیكەی راوكردنی ماسی.
بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ ساڵانە لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار دەستدەكرێت بە قەدەغەكردنی راوی ماسی تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.