
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لەماوەى تەنها (4) هەفتەدا (432) توشبووى کۆرۆنا لە سلێمانى چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.
یەکشەممە (14/6/2020)، یاد نەقشبەندی وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى (432) توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تەنها لەماوە (4)هەفتەدا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، لە دوو هەفتەى یەکەمدا (147) کەس پەتاکەیان تێپەڕاندوە و چاکبوونەتەوە، لە دووهەفتەى دووەمدا ژمارەى چاکبونەوەکان بۆ (285) کەس بەرز بووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لەهەرێمى کوردستان (2307) حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش (47) کەس گیانیان لەدەستداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە