تەندروستیكوردستانهەواڵ

چەمچەماڵ… 14 دەرمانخانەو نۆرینگەیەک داخران

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ چوار دەرمانخانە و نۆرینگەیەکییان داخست، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتى چەمچەماڵ ئاماژەى بەوەکردووە، شەوى رابردوو لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشییان کرد ووە، لە ئاکامدا ژمارەیەک دەرمانخانە و نۆرینگەیەمیان داخستووە و بەڵیننامەییان پیپڕکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری شوێنە داخراوەکان دەکەنەوە لەکاتی بێ پرس کردنەوەی دەرمانخانەکان دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە .
هاوکات، لەکاتی کردنەوەی دەرمانخانەکان بێ مۆڵەتی تەندروستی دۆسیەکانییان ڕەوانەی دادگا دەکرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close