كوردستانهەواڵ

په‌یامی رابه‌ری گشتی به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپەڕینەمێژوییەکەی 1987و ڕاگه‌یاندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه‌

په‌یامی رابه‌ری گشتی به‌بۆنه‌ی یادی ڕاپەڕینەمێژوییەکەی 13/5/1987و ڕاگه‌یاندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه‌ ..
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله الصلاة و السلام على رسول الله
جەماوەری بەشەرەفی كوردستان

  • خەڵكی شەرەفمەندی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور
  • دوست و لایەنگرو ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی
    رۆژی 13-5- رۆژێكی مێژووییە لەرۆژە پر سەروەریەكانی خەڵكی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور ،33 ساڵ لەمەوبەر لەرۆژێكی وەك ئەمرۆدا جەماوەری ئیسلامدۆستی بەشەرەفی هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور لەراپەرینێكی بێ وێنەدا دژ بە رژێمی بەعسی عەفلەقی ،و چەندین رۆژ لە بەریان بە هێرش و پەلاماری دەبابە و تەیارەی رژێم گرت ،هەڵەبجە و مێژووە پر سەروەریەكانی تەنها لەو رۆژەدا كۆنابێتەوە بەڵكو بەدرێژای سەد ساڵی رابردوو هەڵەبجە هیچ كاتێك سەری بۆ دوژمنان نەوی نەكردووە هەرلە ئیستیعماری ئینگلیزیەوە تا رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی تری ئیستیعمار دەست نیشانی كردبوون ،تا ساڵانی هاتنە سەر كاری حزبی بەعسی عەفلەقی هەرلەساڵی حەفتاكانەوە هەڵەبجە ئازاد دەبێت و دەكەوێتە دەست هێزی پێشمەرگە دوای هەره ەس هێنانی شۆرشی گەلی كورد ،بۆجارێكی تر لەشارەزوورەوە لەساڵی 1976 دا مەفرەزەسەرەتاییەكان دەست پێ دەكاتەوە،هەڵەبجەو شارەزوور و هەورامان لەسەرەتای هەشتاكاندا كاتێك بەعس خویًَندنی كوردی تەعریب دەكات بەهەمان شێوە ئەم ناوچەیە بێدەنگ نابێ،خۆپیشاندانی جەماوەری لەساڵەكانی 1984 و 1983 دا ئەنجام دەدات تادەگاتە ساڵی 1987 وله پاش ڕاگواستنی گوند ودێهاتەکا و زینده به چال کردنی گه نجان و جوره ها ستەم
    جەماوەری هەڵەبجەو هەورامان و شارەزور بەشێوەیەكی زۆر مەردانە دژی رژێمی بەعس دەوەستنەوە ،
    بەڵام بەداخەوە وەك دەبینین ئێستە رەوشی ئاوەدانی و گەشەكردنی ئەوشارە دوای راپەرین لەئەندازەی مێژووی پر سەروەری ئەوشارەو خەڵكەكەیدا نیەئەمەش وای كردووە خەڵكی ناوچەكە نیگەران بن ، وڵاتانی جیهان كاتێك كارەساتێك بەسەر میللەتەكەیاندا دێت سودی لێوەردەگرن،هەمیشە هەوڵی ئەوەئەدەن باجی زەرەرو زیانی خۆیان لەورژێمە وەرگرن كەئەوكارەساتەی بەسەردا هێناون ئەگەر نەشمابێت لەدەسەڵاتی دوای ئەوی وەردەگرن،كوەیت دوای داگیر كردنی لەلایەن بەعسەوە كەچی ئیستەش باجی زەرەرو زیانەكانی لەحكومەتی عێراق وەردەگرن،كەچی بۆ هەڵەبجە تائێستە هەوڵێكی ئەوتۆ نەدراوە كەهه لمه تیکی جیهانی بكەین بۆ هەڵەبجە،كەلەگەڵ مێژووی هەلەبجە و خەڵكەكەیدا بگونجێت،چونكە هەڵەبجە لانكەی شۆرش و رۆشنبیری و رۆشنگەری و خاوەنی حوجرەو مەداریسی ئاینی بووە،
    نمونەش مەدرەسەی بیارەو مەدرەسەی پریس كەرۆڵی بەرچاویان بووە لەتێگەیاندن و پێگەیاندنی خەڵكی ئەم شارە ، بەڵی لەساڵی 1987 دا كاتێك زوڵم و ستەمی بەعس دەگاتە ئاستێك كە میللەت پێی قەبوڵ ناكرێت، ئەوكاتە جەنابی مامۆستا ملا عوسمان زاناو موفەسیر ی قورئان فەتوای جیهاد دەدات دژی رژێمی بەعس بۆ جێ بەجێكردنی ئەو فەتوایە مامۆستا ملا عەلی رەحمەتی لەگەڵ كۆمەڵێك مامۆستای تر لەناوهەڵەبجەدا وەك مامۆستا شیخ سدیق سەرگەتی و مامۆستا سیدنوری سەرگەتی و ماموستا سیدنجم الدین و لەسیدسادق مامۆستا ابراهیمی كوری مامۆستا ملاعوسمانی رەحمەتی و لە سیروان مامۆستا ئەحمەدكاكە مەحممود رەحمەتی خوای لێبیتوچەندەها سەرکردەی قارەمانی تر دەست بەراپەرین دەكەن و خەڵكی هان دەدەن بۆ راپەرین دژی رژێم ،ئەم كۆمەلە مامۆستا تێكۆشەرە موجاهیدە دەم و چاوی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوریان گۆری،بۆجارێكی تر مێزەرەیان هێنایەوە ناو كایەی سیاسی ، بۆیە ئەورۆژە دەبێتە رۆژی دەست پێكردنی هیجرەت و جیهادپاش فراوان بونی راپەرینەكە رژێم هێزێكی زۆر ئەنێرێت بۆ ناوچەكە بەسەر پەرشتی _عدنان خیروالله)وەزیری بەرگری ئەوكاتەو (نزار خەزرەجی)كە ئێستە خۆی شایەتحاڵە لەسەر رووداوەكە ،وەفرەمانیان پێكرابوو بە هێرش كردنە سەرهەڵەبجەودەستگیرکردنی مامۆستاملا علی عبدالعزیزو ئیعدام كردنی،لەسەر مزگەوتی پاشا كەناوەراستی شاری هەڵەبجەیە
    ،دوای ئەوەی ئەوهەواڵەگەشت دوای دانیشتن و پرس و راوێژ جەنابی مامۆستا ملا عوسمانی رەحمەتی رایگەیاند كەدەبێت ئێمە شار بەجێ بهێڵین بۆ ئەوەی میللەت توشی زەرەر نەبێت،ئەو شەوە بویە یەكەم شەوی هیجرەت
    ،كەشەوی لەسەر 13 لەسەر14 5 ی 1987 بوو،لەبەرئەوەی ژمارەیەكی بێشوماری خەڵكی ناوچەكە لەناوچە جیاجیاكانی وەك نەورۆڵی و هەورامان …..هتد هیجرەتیان كردبوو قەرەباڵغیەكی زۆر لەسەرسنورەكان دروست بووبوو بەعسیش كەتوبویە بوردومان كردن بەهاوەن پاشان چوینە ناو خاكی ئێرانەوەولەوێ لەسەرفەتوای مامۆستا ملا عوسمان ئیعلانی جیهاد کرا
    پەیوەندی ئیسلامی وزانایان پێکەوە کۆبونەوە و بزووتنەوەی ئیسلامی ئیعلان دەكرێت وپاشان لەسەرانسه ری عیراق به گشتی و کوردوستان به تایبه تی په یتا په یتا په یوه ندی به ریزه کانی بروتنه وه وه ده کریت و لەورۆژەوە بزووتنەوە دەبێتە بەشێك لە مێژووی خەباتی میللەتی كورد،بۆیە لەورۆژە بەدواوە بزووتنەوەی ئیسلامی بارەگاكانی لە هەورامان و چنار و مۆردین و دەشتی هەولێر و بناری قەندیل و قەرەداغ و….هتد كردەوەبۆدیفاع كردن لەمافی رەوای میللەتەكەمان ئەویش لە ژێر ئایەتی (وما لكم لاتقاتلون فی سبیل الله ………)بەو فەرمانە ئیلاهیەجەنابی مامۆستا ملا عوسمان رەحمەتی خوای لێ بێتئەو فەتوایەی دەركرد و هەتا ئێستەش بزووتنەوەی ئیسلامی الحمدلله لەسەر ئەو نەهجە وەسەتیە جوانە رێ دەكات، بۆیە لەوكاتەوە وەك نەریتێك گۆرینی ئەمیر و شوراو بەستنی كۆنگرە و دەربرینی بیرو بۆچون بەئازادی لەناو بزووتنەوەی ئیسلامیدا بوەتە كلتورو شانازی پێوەدەكەین و كۆنگرەكان گەواهیدەری ئەو راستیەن، پاشان كرانەوە بەرووی هەموو ئەو هێزە سیاسیانەی كە لەسەر ساحەی كوردستاندا بوون، پاشان كرانەوە بەرووی دونیای دەرەوەو جیهانی ئیسلامیداو كردنەوەی نوسینگەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەچەندین وڵاتی ئیقلیمی و عەرەبی و ئەوروپی دا،
    دوای چەندین ساڵ بەسەر ئازادی كوردستاندا ئەمرۆ لەم هەرێمە ئازادەدا بەهۆی بێ پلانی وخەمساردی قەیرانیکی زۆر ونەبونی موچە و خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان وهەژاری تەنگیان بەخەڵکی هەڵچنیوە
    سەربەرزی وسەرکەوتن بو ڕێبوارانی ئه م کاروانه پیروزه و فیردوەس بۆ ڕابەر وڕێ نیشاندەر وشەهیدە قارەمانەکانمان ئاوەدانی بۆکوردوستان به تایبه ت پارێزگای هەڵەبجەی ویران کراو خنکینراو
    ئومێدەوارین ئێمەش وەكوومیللەتانی تر بەئاوات و ئامانجەكانمان بگەین ان شاءلله
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close