جیهانهەواڵ

بوومەلەرزەیەکی تری کارەساتبار ڕوویدا و زیاتر لە 100 کەس گیانیانلەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گانسۆ لە باکووری رۆژئاوای چین بومەلەرەزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر ڕوویدا و بەهۆیەوە 111 کەس گیانیانلەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی خینهوای چین لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گانسۆ-جیشیشان لە باکووری ڕۆژئاوای چین بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێکختەر ڕوویداوە، بەهۆیەوە 111 کەس گیانیلەدەستداوە.


ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە بە یەکەم بومەلەرزە دادەندرێت لە ناوچەکەدا کە بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر ڕوویدابێت بەقوڵایی 32 کیلۆمەتر و ناوەندی بومەلەرزەکە لە دووریی 102 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی لانتژۆ بووە.


لای خۆشیەوە، هەریەک لە سکرتێری گشتیی ناوەندی حزبی شیوعیی چین و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازیی ناوەندی ڕایانگەیاند، پێویستە بەخێرایی ئەو کەسانەی کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماون بهێندرێنە دەرەوە پێش ئەوەی ژمارەکە ڕوو لە زیادبوون بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close