وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا ڕێككه‌وتنێكیان واژۆ كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار عێراقیى كه مافى په‌نابه‌ریه‌تییان له‌و وڵاته ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
باسک نێت
عه‌باس جه‌هانگیر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: “عێراق و ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكیان واژۆ كردووه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 39 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقیى له ئه‌ڵمانیاوه له چوارچێوه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێنماییه‌كانى ده‌زگاى نێوده‌وڵه‌تیى كۆچ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی دەگەڕێندرێنەوە سه‌رجه‌میان مافى په‌نابه‌ریه‌تییان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه له ئه‌ڵمانیا، یاخود پێشینه‌ى تاوانیان هه‌یه.
جه‌هانگیر ئاماژەی بەوەشدا، ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆیان و “به ڕێزه‌وه” تێكه‌ڵى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆیان بكرێنه‌وه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ڕاشیگەیاند، له ماوه‌ى رابردوودا به دوو كۆمه‌ڵه 39 كه‌س و 60 كه‌س گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه عێراق.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکراکرد: “رێككه‌وتنه‌كه چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه خۆبه‌خشانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه نایانگرێته‌وه”.