كوردستانهەواڵ

ئاسایشی سلێمانی مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات


بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی کە بۆ نوسینگەو کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگای سلێمانی نێردراوە مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکی ئەلیکترۆنی قەدەغە دەکات و ڕێگا نادرێت بازاڕەکانی دراو مامەڵە بەدراوە ئەلیکترۆنیەکان بکەن.

لە بڕیارەکەی ئاسایش باس لەوەشکراوە، هەر کەسێک مامەڵە بە دراوی ئەلیکترۆنی بکات ڕووبەڕووی لێپێچێنەوەی یاسای دەکرێتەوە.

لە نوسراوەکەی ئاسایش جگە لە دراوی ئەلیکترۆنی چەند بڕیارێک لەسەر حەواڵە و دۆلار دراوە، دەبێت حەواڵە بدرێت بەو کەسەی حەواڵەکە بەناویەوە هاتووە و پێناسی کەسی خۆی پێ بێت و پێویستی بە دەستەبەر (کەفیل) نابێت.

هەروەها نابێت لەڕووی نرخەوە جیاوازی لە نێوان هەردوو جۆرەکەی چاپی دۆلار بکرێت و چاپی کۆن بەنرخی کەمتر لە چاپی نوێ وەربگیرێت و تەنها دراوی ساختە و دڕاو و تەواو تێکچوو وەرناگیرێت و مامەڵەی پێوە ناکرێت.

لە ماوەی ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم چەندین کێشە لەسەر مامەڵەکردنی ئەلیکترۆنی و مامەڵە بەدراوی ئەلیکترۆنی سەری هەڵدا و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ڕێگای دراوی ئەلیکترۆنیەوە فریودران .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close