
پزیشكیان: هەر کەشتییەک پەیوەندی بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە نەبێت دەتوانێت لە گەرووی هورمز بپەڕێتەوە
باسک نێت
مەسعود پزیشكیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان:
ئێران رێکاری کرداری دەگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتی گەشتکردن و تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەم رێڕەوی ئاوییە، هەروەها هەماهەنگی جووڵەی پێویستی ئەو کەشتییانە دەکات کە هیچ پەیوەندییەکیان بە دەستدرێژکارانەوە نییە و بەشدار نین تێیدا.
ئێران پێشتر رایگەیاندبوو، پەڕینەوە لە رێگەی گەرووی هورمز بۆ ئەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە نییە رێگەپێدراوە، بە مەرجێک هەماهەنگی لەگەڵ تاران بکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



