
ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر رایگەیاند، لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکە، بڕیاریانداوە لە رۆژی یەکشەممە (28/6/2020) وە بۆ ماوەى هەفتەیەک دەوامى فەرمانگە حکومییەکان رابگیرێت.
لاى خۆشیەوە وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لەبارەى راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واو یان سنووردار، یان راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان، ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، ئەوەش به گونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشی هه‌ر پارێزگا و ئیداره‌یه‌ك.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، تا ئێستا (4679) کەس لە هەرێم توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش (1061) حاڵەتیان لە پارێزگاى هەولێر تۆمارکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە