عێراقكوردستانهەواڵ

شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 25-6-2020) كۆبوونەوەی فراوان لەنێوان شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان هەردوولاشدا كە لە میوانخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، گفتوگۆ لەبارەی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تایبەت بەپرسەكانی نەوت و وزە، خەرجی و داهاتەكان، شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێم و دەروازە سنوورییەكان كرا.

هه‌روه‌ها بڕیار درا، كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، بەئامانجی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشەكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close