عێراقكوردستان

شاندەکەی هەرێم لە بەغدا باسی مووچەی مانگی ١٢ ناکات

باسک نێت

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە باسی مووچەی مانگی دوانزەی فەرمانبەران ناکات.

دەقی راگەیەندراوەکە:

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ١٩ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت. ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٥/١/١٩

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close