
باسک نێت
نوێنەری گشتی بژمێرەكان لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دەست دەكرێت بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی مانگی 11ی بژمێرەكان.
كێوان كمال محمد نوێنەری گشتی بژمێرەكانی پارێزگای هەڵەبجە بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2025 لەكاتژمێر8ی بەیانی دەست دەكرێت بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی مانگی 11بژمێرەكان.
ووتیشی: هاوكات پارەیی 8 ڕۆژی خولەكان تایبەت بە سەرژمێریی دابەش دەكریت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بژمێر ئەم پێداویستیانەی پێ بێت بۆ وەرگرتنی مووچە:
1.ئەستۆپاكی بژمێر
2.كۆپی كارتی نیشتیمانی یان تەسكەرە
باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ تەنها ناو پارێزگایی هەڵەبجە و ناحیەی سیروان شایستەداراییەكان وەردەگرن سبەی لیژنە دەچێتە خورماڵ و هەورامان.
نوێنەری گشتی بژمێرەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشیخستەڕوو، بژمێرە بەڕێزەكانی پارێزگایی هەڵەبجەو ناحیەی سیروان دەبێت بۆ وەرگرتنی شایستەداراییەكانیان سەردانی بینایی بەشی ئاماری هەڵەبجەبكەن لەناو بینای قائیمقامیەت.