كوردستانهەواڵ

لەمەوبەدوا پارەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان کەمدەکرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بڕیار دراوە پارەی بەستنی پێوەری ئاو کەمبکرێتەوە.

باسک نێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و چارەسەرکردنی گرفتی پێوەری ئاو، ئەو بڕیارە دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەودوا بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەکان بۆ هەر مانگێک تەنها 20 هەزار دینار وەردەگیرێت و لە قەزا و ناحیەکانیش تەنها 10 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و دوکانەکانیش دەتوانن لە بڕیارەکە سوودمەندبن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close